رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق کەمی کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە عیراق زیاتر لە دوو ملیۆن كەس، بەشداری پرۆگرامەكانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییان كردووە و بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانان رێژەی نەخوێندەواری بۆ سەدا 12 دابەزیوە.

كەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، لەو كاتەوەی دەزگای نەهێشتنی نەخوێندەواری لەساڵی 2011 دامەزراوە، دوو ملیۆن و 250 نەخوێندەوار بەشداری پرۆگرامەكانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییان كردووە.

راشیگەیاند هەزار و 236 ناوەندی نەهێشتنی نەخوێندەواری و 428 خوێندنگە لەسەرتاسەری عیراق كراونەتەوە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری.

هاوكات عەبدول زەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاندووە، بەراورد بەساڵانی رابردوو، رێژەی نەخوێندەواری كەمیكردووە و 10 ساڵ لەمەوبەر رێژەی نەخوێندەواری سەدا 20بووە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ سەدا  12.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا