پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
( بەدر مەحمود فەحل ) بە پارێزگاری نوێی سەڵاحەدین هەڵبژێردرا.
رۆژی یەکشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و بە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن و بە دەنگی 13 ئەندام لە کۆی 15 ئەندام ( بەدر مەحمود فەحل ) بە پارێزگاری سەڵاحەدین هەڵبژێردرا.
ئەم هەڵبژرادنە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردودا هەر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەدا ( ئەحمەد عەبدواللە جبوری ) ناسراو بە ( ئەبو مازن ) وەکو پارێزگار هەڵبژێردرا بەڵام لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە مەرسومی کۆماری بۆ دەرنەکرا بە هۆی ئەوەی کە کەیسی یاسایی لە سەرە.