نوێترین ئاماری خانەنشینان لە هەرێم بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم كە سەر بەوەزارەتی داراییە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە ئاشكرا دەكات كە لە ماوەی ئەمساڵدا خانەنشین بوون.

حازم گۆران بەڕێوبەری گشتی خانەنیشنی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵی 2021 خانەنشین بوون لە دایكبووانی ساڵی 1958 ن، تا ئێستا نزیكەی 3000 فەرمانبەر دەبن.

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم وتی: لە دایكبووانی ساڵی 1958 هاوشێوەی لە دایكبووانی ساڵی 1957 نین، بەزۆری رۆژی لە دایكبوونیان كەوتبێتە 1ی تەمموز تا لەو بەراورەدا خانەنشین بكرێن.

روونیشیكردەوە، سەرباری ئەوەی ساڵانە لە هەرێمی كوردستان پێنج بۆ شەش هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن، بەڵام هێشتا ملاكمان زۆرە و دەتوانن جێگای ئەو فەرمانبەران بگرنەوە كە خانەنشین دەبن.

لە ساڵی 2013 ەوە تا ئێستا دامەزراندنی فەرمانبەر و پلە بەرزركردنەوە راگیراوە، لە كاتێكدا ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕوانامەی بەدەست دەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا