لە سلێمانی لەبەردەم هۆتێل پاڵاس تا بەردەم هۆتێل ئاشتی ڕووناک دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەبەردەم هۆتێل پاڵاس تا بەردەم هۆتێل ئاشتی ڕووناک دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی ئادار، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ 229 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ رووناككردنه‌وه‌ی به‌رده‌م هۆتێل پاڵاس تا به‌رده‌م هوتێل ئاشتی له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا.

‌ڕوونیکردەوە، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (229.497.900) ته‌نها دووسه‌د و بیست و نۆ ملیۆن و چوارسه‌دو نه‌وه‌د و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د دینار، کە بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا