دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێم دەکات و پێشبینی دەکرێت دادگاکە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە (17-3-2024)، دادگاکە تاوتوێی سکاڵایەکی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات کە لە ساڵی 2016ـەوە راگیراوە

سکاڵاکە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمەوە لەسەر سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم تۆمار كراوە، داوا كراوە هەردووكیان “بەتەواوی” پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی درووستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی ژمارە 22ـی ساڵی 2008ـی هەمواركراوی فیدراڵی، هەروەها داوایان كردووە ئەو بڕیار و رێنماییانەی كە سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی دەربارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەریان كردوون، هەڵبوەشێنرێنەوە کە بریتین لە بڕیارەکانی ژمارە 6،7،8 و 9.

کۆتا دادبینی دادگاکە بۆ سکاڵاکە لە رۆژی 25ـی شوباتی ئەمساڵ بوو، بە بڕیاری دادگا سکاڵاکە دواخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە (17ـی ئادار) و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدرێت.

پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ماوەی 8 ساڵە لە ساڵی 2016ـەوە راگیراوە، ئەمە لەکاتێکدایە پلە بەرزکردنەوەی سەربازیی بەردەوامە.

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویستە، لەگەڵ هاتنی شەڕی داعش لە ساڵی 2014، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، کۆمەڵێك رێکاری گرتەبەر لەوانە؛ پاشەکەوتکردنی مووچە، لێبڕینی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا