ئێران ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەكەی نەتەنز ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەكەی نەتەنز ئاشكرا كراوە و، دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردوە ئەو كەسە رادەستی ئێران بكات.

ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، دەزگای هەواڵگری ئێران توانیویەتی ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەكەی نەتەنز ئاشكرا بكات كەسێكی تەمەن 43 ساڵە بە ناوی رەزا كەریمی.

ئاماژەی بەوەشكراوە، رەزا كەریمی لە ئێران هەڵهاتوە، بەو هۆیەوە دەزگای هەواڵگری ئێران داوای لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ كردوە ناوبراو رادەستی وڵاتەكەی بكات.

رۆژی 11 ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەك لە بەشێكی تۆڕی دابەشكردنی كارەبای وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز رویدا، بەبێ‌ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا