قائیمقامیەتی سلێمانی: پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لەمانگی ڕەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەکانی تەندروستییان تێدابێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لەلایەن دوكاندارەكانەوە بە هاوڵاتیان و رۆژوەوانان دەفرۆشرێت سەرجەم مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری تێدابێت.
 قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “هەڵمەتی ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار،  لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ گەڕەكی كوردسات بوو، بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنەگشتیەكان و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنییانەی لەلایەن بازرگانەكانەوە بە هاوڵاتیان و رۆژوەوانان دەفرۆشرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی رێنماییەكانی كاركردن، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لەلایەن دوكاندارەكانەوە بە هاوڵاتیان و رۆژوەوانان دەفرۆشرێت سەرجەم مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری تێدابێت.
ڕوونیکردەوە، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە رووبەرووی رێكارە یاساییەكان دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا