سامان حسێن: بەناڕاستەوخۆ وتیان مه‌سرور بارزانی لەوە گەورەترە لەگەڵ كەمئەندامان كۆبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بینینی نوێنەری رێكخراوەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان رەتدەكاتەوە، ئامادە نیە گوێ بۆ كێشەو داواكارییەكانیان بگرێت.

سامان حسێن، لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، چەندین خێزان لەچینی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە دۆخێكی خراپی ئابوریدان و بەكولـلەمەرگی ژیان بەڕێدەكەن، هه‌روه‌ها خێزانه‌كان لەبەردەم هەڵوەشانەوەدان و بە موچەیەكی (100) هەزار دینارییەوە ژیان دەگوزەرێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین هەوڵیانداوە تا بەرێگای جیاواز بگەن بە ئەنجومەنی وەزیران و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆببنەوە، بەڵام داواكارییه‌كه‌یان رەتكراوەتەوەو هەوڵەكانیان بێسوود بووە.

لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان وتیشی:”كاتێك داوای بینینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كردووە نەك هەر ئامادە نەبوون بمانبینن، بەڵكو هەندێك جار بە ناڕاستەوخۆ پێمان وتراوە گاڵتەمان بەعەقڵتان دێت كاتێك داوای بینینی سەرۆكی حكومەت دەكەن، لەبەر ئەوەی زۆر لەوە گەورەترە تا لەگەڵ كەمئەندامان كۆبێتەوە”.

بەوتەی لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، “هەرچی بێڕێزی هەیە لەسەر كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان تاقیكراوەتەوە و زیاتر لە 17 ساڵه‌ چاوەڕێین بچینە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، هه‌روه‌ها 10 ساڵیش داوامان كردووە لە نێچیرڤان بارزانی و ساڵێكیشە داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت دەكەین تا لەنزیكەوە بیانبینن و گوێ لەكێشەو داواكارییەكانمان بگرن، بەڵام بەیەک وشەش وەڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا