دەستەی دەستپاکی: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرچوو.

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتی پێشێلکاریکردن لەگرێبەستی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە و بەپشتبەستن بە ماددەی 340 ی یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرچووە.

دەستەی دەستپاکی عێراق دەشڵێت، وەزیری پێشوتری گواستنەوە پێشێلکاری کردووە لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرھێنان لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک، لە رێگەی وەزارەتەکەوە کە گرێبەستێک ئیمزاکراوە کە بڕگەکانی یاسای وەبەرھێنان پێشێل دەکات لەبەرئەوە فەرمانیی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە پێشێلکاریکردووە لە پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیای کارگێڕی فڕۆکەخانەکە و کۆمپانیای بنیادنان و بازرگانی گشتی، لەکاتێکدا بەپێی یاسای وەبەرھێنان دەسەڵاتی گرێبەستکردن لە دەستی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا