بافڵ تاڵەبانی: نابێت گەورەیی و شكۆمەندیی کەرکووک ببنە قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، “ئاڕاستەكردنی كەركووك بەرەو ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵكەكەی، پەیوەستە پابەندبوون بە ئەنجامەكان، دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و رۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە، نابێت گەورەیی كەركووك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن”.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و گفتوگۆ لەبارەی كەركووك، دیاریكردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە بوونە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، هەروەها جەخت لە گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان لایەنە براوەكان كرایەوە لەپێناو تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەژێر رۆشنایی دۆخی كەركووك و تایبەتمەندییەكانی شارەكە روونیكردەوە، ئاڕاستەكردنی كەركووك بەرەو ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵكەكەی، پەیوەستە بە پابەندبوون بە ئەنجامەكان و دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و رۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە، جەختی لەوەشکردەوە کە نابێت ”گەورەیی كەركووك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن”.

پرسی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان.

May be an image of 4 people, beard and suit

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا