ئاوات شێخ جەناب: لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچە رەوانەی دارایی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت. هۆکاری درەنگ ناردنی لیستەکەشی بۆ ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی بەغدا گێڕایەوە.

رۆژی دووشەممە، 04-03-2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان كرد. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دارایی تیشکی خستە سەر کێشەکانی هەولێر-بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.

ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند: هەموو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردووە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوومان ناردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی بۆ بەغدا گێڕایەوە بۆ هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، کۆنسوڵی ژاپۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە و رایگەیاند، هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین بکرێت و چیتر مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە کێشە و ململانێی سیاسی نەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا