کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئادار، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی یەکشەممە3ی ئادار، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پرۆشکە باران لە هەندێک کات، لە رۆژهەڵاتی هەرێم رێژەی باران بارین زیاترە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18پلەى سیلیزى

سلێمانی :16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 9پلەى سیلیزى

سۆران : 16پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21پلەى سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا