کەشناسی: پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانی زوودا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانونی دووەم، ئاسمان  نیمچەهەور و سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و سنورییەکان لەکاتی دابارین ئەگەری بەفر بارین هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

سبەی دووشەممە 29ی کانونی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما هەر بەنزمی دەمێنێتەوە لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانی زوودا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 10پلەى سیلیزى

سلێمانی :7 پلەى سیلیزى

دهۆک : 7پلەى سیلیزى

کەرکوک : 12پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 9پلەى سیلیزى

زاخۆ : 8پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 0پلەى سیلیزى

سۆران : 5پلەى سیلیزى

گەرمیان : 13پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا