پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیایەکی گەورەی بواری پەیوەندی و ئینتەرنێت، لەدوای پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت لە غەززە، بڕیاریدا لەبواری پەیوەندیدا خزمەتگوزارییەکانی لە غەززە زیاد بکات.
ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و پلاتفۆڕمی ئێکس و سپەیس ئێکس بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، بڕیاریدا خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ ئەو گروپ و ڕێکخراوانە دابین بکات، کە لە غەززە سەرقاڵی هاوکاریکردنی لێقەوماوان و بریندارەکانن.
ئاماژەی بەوەکرد، لە غەززە سەرجەم تۆڕی پەیوەندی و هۆکارەکانی پەیوەندیکردن بۆ ئەو رێکخراوە مرۆیی و دانپێدانراوانە دابین دەکەن، کە سەرقاڵی هاوکاریکردنی بریندارەکانن.
هاوکات، لەوبارەیەوە ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، پچڕانی کارەبا و هێڵی پەیوەندییەکان لە کەرتی غەززە، چارەسەرکردنی بریندارەکانی ئەستەم کردووە.