ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانیەوە بۆ خواردنگەو سیتیەکان

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم چێشتخانەو خواردنگە خێراکان – فاست فوود- لەگەڵ ئاپارتمان وشوێنە نیشتەجێی سیتی یەکان دەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی لە رووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی سیمای شار پابەند بن بە چەند خاڵێکەوە، داواش دەکەن هەمووان هەماهەنگ و هاوکاریان بن لە پێناو ئەو ئامانجەکەیان و دڵنیایان دەکەنەوە کە بژاردەی سزادان و دەست بەسەرداگرتن بەسەر ماتۆڕسکیلەکان دوایەمین بژاردەیە لایان کە بەناچاری دەیگرینە بەر.

خاڵەکان بریتین لە

1. پێویستە ئەو شۆفێرانەی لەلاتان کار دەکەن وەک ( شۆفێری ماتۆڕسکیل) مۆڵەتی لێخوڕینیان هەبێت و ئەوانەی بەدەستیان نەهێناوە، بەڕێوەبەرایەتیمان لە چوارچێوەی یاسا هاوکاریان دەبێت لە بەدەستهێنانی ئەو مۆڵەتە یاساییە وە تاکو بەرواری 1/2/2022 ماوە ھەیە کە بێن بەرەو پیری ئەم بانگەوازەوە ومۆڵەتی لێخورینی ماتۆرسکیل بەرێکارە یاساییەکان بەدەست بێنن.
2. پێویستە شۆفێرەکان هۆکارەکانی سەلامەتی پەیڕەو و بەکار بهێنن وەک کڵاوی سەرپارێز و دەستکێش و پارێزگاری کردن لە ئەنیشک و کڵاوەی ئەژنۆ.وە تاکو بەرواری 3/1/2022 کاتیان لەبەردەستە بۆ دابین کردنی ئەم کەرەستانە کە سەلامەتی ئەو شۆفێرانەی پێوە بەندە.بەڵام بەردەوام ولەوماوەیشدا ھەرسەرپێچیێکی ھاتوچۆییان لێ بەدی بکرێت وەک پابەند نەبوون بەترافیکلایت یاخود رۆیشتن بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقام یان لێخورینی ماتۆرسکیل لەلایەن مێردمنداڵ ولەخوار تەمەنی یاسایی وسەرپێچییەکانی دیکەی یاسای ھاتوچۆ ئەوا لێپرسینەوە بەپێی یاسا ودەستگرتن بەسەر ئەو ماتۆرسکیلە لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتوچۆ پەیرەو دەکرێت .
3. پێویستە ماتۆڕەکان سەرجەم مەرجەکانی توندوتۆڵیان تیادابێت وەک ڕووناکییەکانی پێش و دواوەو فلاشەرەکان و ئیستۆپ و نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگی صالنصاکانیان بەرزو بێزارکەر بێت واتە ئاسایی بێت. ھەروەھا پێویستە ماتۆرسکیلەکانیان کۆدێکی روون وخوێندراوی پێوە بێت بەمەبەستی ناسینەوەیان .
4. لای خۆتانەوە شۆفێرەکانتان هان بدەن و ڕێنماییان بکەن بە پابەندبوون بە یاساکانی هاتووچۆ و لەوانەش پابەندبوون بە گڵۆپی ترافیک لایت و ئاماژە دەستییەکانی کارمەندانی هاتووچۆ و دوورکەوتنەوە لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و پێشبڕکێ لەسەر شەقامەکان و هەر کارێکی مەترسیدار و سەرپێچی دیکە.
5.ھەرەوھا سەبارەت بە ئەپارتمان و جێگا سیتی یەکانی نیشتە جێ بوون داوا لەئیدارە وبەشی سیکێورەتییەکانیان دەکەین کەھاوکارمان بن لەسەرخستنی ھەڵمەتی رێکخستنی کاری ماتۆرسکیلەکان کەرێگا نەدەن بەو شۆفێرانەی ماتۆرسکیلی دیلیڤەرییان پێیە وھۆکارەکانی سەلامەتی بەکارناھێنن وەک کڵاوی سەرپارێز وپارێزگاری لەئەنیشک وکڵاوەی ئەژنۆ بێنە ناو سنووری ئەپارتمان وستییەکانیان.
6.بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکات ئامانجمان دروستکردنی گرفت و ئاستەنگ نییە بۆ بژێوی هاوڵاتییان یاخود دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکانیان ،بەڵکو ئامانجمان فەراهەمکردنی رەوشێکی ئارام و لەبار لەسەر شەقامەکان و نەهێشتنی دیاردە نەشیاوەکان و سەرپێچی و بێزارکردنی هاوڵاتییان بە ژاوەژاوی ئەو ماتۆڕسکیلانەو پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان بە گشتی و بەتایبەتیش خودی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکانە لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا