دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا. لە زوترین كاتدا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە ئازاد بكرێت.

دادگاكە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا كە تایبەت بوو بەدۆسیەی دەستگیركردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕیاریدا بەزوترینكات ئازادبكرێت كە لەساڵی 2016ەوە دەستگیركراوە.

پێشتریش دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی 2018 بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاشی دا، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا ئازادیان نەكرد.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری ساڵی 2016بەتۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆر لەلایەن توركیاوە دەستگیركراوە، چەندینجاریش لەسەر ئاستی ناوخۆی توركیاو وڵاتانی دەرەوەش هەوڵی ئازادكردنی دراوە، بەڵام هەوڵەكان بێ سود بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا