لەبارەی نەبوونی پارەی کاشی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق، دەنگۆی نەبوونی پارەی کاشی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند، هەمیشە و بەبێ دواکەوتن و لەوادەی خۆیدا بەردەوامبوون لە دابەشکردنی مووچە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، لەبارەی دەنگۆی نەبوونی پارەی کاشی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، لەوادەی خۆیدا هەمیشە بەردەوامن لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و بیمەی کۆمەڵایەتی.

ئاماژەی بەوەکرد، پلانی چاکسازی دارایی و ئابوری، کە لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێکراوە هۆکارە بۆ زیادبوونی گەشەی ئابوری بەشێوەیەکی بەرچاو، هەروەها بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە لە زوترین کاتدا ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوامکراوە.

لەکاتێکدا، دەنگۆی ئەوە لە چەند میدیایەکی عەرەبی بڵاوبووەوە، کە وەزارەتی دارایی عێراق کێشەی نەبوونی پارەی کاشی پێویستی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا