عێراق لەسەر هێرشی ئەمریکا بۆسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکا دەکات بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورف سەخر دەکات و دەڵێت “پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و قبووڵی ناکەین”.

باسم عەوادی، ووتەبێژی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێرشەکانی سەر ناوچەی جورف سەخر بەبێ ئاگاداری ئێمە بووە و دەستدرێژییەکی زەقە بۆسەر سەروەری خاکی عێراق و دەشڵێت، “حکومەتی عێراق لەگەڵ چەسپاندنی یاسا و لێپێچینەوەی سەرپێچیکارانی یاسایە و هیچ لایەنێکی دەرەکی مافی ئەوەی نیە لەبری عێراق ئەو کارە ئەنجام بدات”.

ەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تشرین  دووەم، ئەمریکا جارێکی تر هێرشیکردە سەر گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سێنتکۆم- فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاند، هێرشەکان وەڵامی راستەوخۆی ئەمریکان لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی ئەو گرووپانە بۆسەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جەنگی داعش.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە هێرشەکەدا پێنج چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 11 دیکەش بریندار بوون. تا ئێستا حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکەوە هیچ روونکردنەوەیەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

أول موقف من الحكومة بشأن استهداف جرف النصر

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا