پرسیاری تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆیەم دزە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارتی پەروەردەی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەم دوادەخرێت.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی وانەی بیرکای قۆناغی نۆیەم کە بڕیاربوو بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8 ئەنجام بدرێت، بە هۆکاری هونەری لە ناکاو دوادەخرێت.

هاوکات بەپێی ئەو نوسراوەی بڵاو کراوەتەوە، لیژنە بەردەوامەکانی تاقیکردنەوەکان بەهۆی دزە پێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، تاقیکردنەوەکەیان دواخستووە، داوای لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا