كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكانی هەرێم دەكرێت

 

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو لیژنانەی بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكان لە نێوان هەرێم و بەغدا پێكهێنران دەستبەكاردەبن.

ئاریان ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەچەند رۆژی رابردودا شاندێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق سەردانی هەرێمیان كرد و چەند لیژنەیەك بۆ پرسی ئاوارەكان پێكهێنرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لیژنەكان دەستیان بەئامادەكارییەكانیان كردووە و ئەو كارانەی پەیوەستن بە كێشەو داواكاریی ئاوارەكانەوە چارەسەری دەكەن.

شەوی رابردوو هەردوو وەزیرانی پلاندانان و كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەیشتنە هەرێم،بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبنەوە و پرسی كۆچبەرانی شارەكانی دیكەی عێراق كە لە هەرێمن تاوتوێ بكەن.

دوای هاتنی داعش بۆ عێراق، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتنە شارەكانی هەرێم و بەشێك لەو ئاوارانەش لە كەمپەكاندا جێگیركران، بەوتەی خۆشیان چەندین كێشەیان هەیەو داوا دەكەن بەرپرسانی هەرێم و بەغدا بۆیان چارەسەر بكەن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا