نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی چەند رۆژێک لەسەر یەک نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 74 دۆلار بەرزبووەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 81 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆمەڵەی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا