پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەو کەسانەی لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان لەسەر هەرێم تۆمارکرد و کەیسەکەیان بردەوە، زانیاریی نوێ ئاشکرادەکەن.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا پارێزه‌ران رایانگه‌یاند: سوپاس و پێزانینى گشت خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین و پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین كه‌وا دوێنێ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى خه‌ڵك به‌سه‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى له‌سه‌ریان هه‌یه كه بوه‌ته قه‌یرانێكى گه‌وره له هه‌رێمى كوردستان تۆماركرا.
راشیانگه‌یاند: ئێمه وه‌كو ده‌زگاى ستاندارو نوێنه‌رانى گشت مامۆستایانى ناڕازى له هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵماندا ئه‌و كه‌یسه له دادگاى فیدراڵى بجوڵێنین هۆكارى ئه‌و كاره‌شمان ئه‌وه‌بوو كه په‌نامان برده به‌ر دادگاى فیدراڵى له هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بێ ئومێد‌و بێ هیوابووین له‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت، به‌تایبه‌تى حكومه‌تێك خۆى ماوه به‌سه‌رچووبووه، خۆى كێشه‌كانى زیاتر دروستكردووه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش هه‌ڵوه‌شابووه‌وه‌و نه‌یده‌توانى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكات، هه‌روه‌ها دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان نه‌یانده‌توانى وه‌كو دادگاى یه‌كى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و نه‌یانده‌توانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به بڕیارێكى دادگا بگه‌ڕێننه‌وه، بۆیه په‌نامان برده به‌ر دادگاى فیدراڵى.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، سوپاسى گشت ئه‌ندامانى دادگاى فیدراڵى به‌سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ین كه پاڵپشت و پشتیوانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بوون، وه له كه‌یسه‌كه‌دا زۆر پاڵپشتمان بوون، بڕیاره‌كان له پێنج بڕیار پێكهاتبوون كه گرنگترینیان ئه‌وه‌بوو راسته‌وخۆمووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌موو چین و توێژه مووچه‌خۆره‌كانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه بدرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عێراقى پابه‌ندكردووه به بابه‌تى به‌نیشتمانى كردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران، وه بڕیاره‌كه ته‌نها بۆئه‌مساڵ نیه به‌ڵكو بۆ ساڵه‌كانى داهاتوشه ئه‌گه‌ر هاتوو یاساى بودجه‌ى عێراق كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵه، به‌شێوه‌یه‌كى خراپ هه‌مواربكرێته‌وه ئێمه‌ده‌توانین پاڵپشت به‌بڕیارى دادگاى فیدراڵى له‌به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمدا بێت.
روونیشیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رمووچه‌خۆرێك له‌هه‌رشوێنێك نیشته‌جێ بێت مه‌رج نیه بۆ مووچه‌كه‌ى سه‌ردانى شوێنێكى تر بكات كه فه‌رمانگه‌كه‌ى تێدایه به‌ڵكو له‌شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆى ده‌توانێت له‌رێگاى بانكى ناوه‌ندى یان هه‌ر بانكێك كه جێگاى متمانه‌ى بانكى ناوه‌ندى بێت به‌شێوه‌ى ئه‌لكترۆنى مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت.