پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پیرۆزبایى له خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت، داواده‌كه‌ین سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌زوویى رۆژى هه‌ڵبژاردن دیارى بكات.
زیاد جه‌بار لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: گرنگى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌وه‌دایه یاساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكارى تێداده‌كرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، پێشتر گومانێك هه‌بوو له‌وه‌ى كه نه‌توانین هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئێستا دڵنیابووینه‌وه‌ى له‌وه‌ى ده‌توانین هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه پیرۆزبایى له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ باشتركردنى یاساى هه‌ڵبژاردن، لێره‌شه‌وه داواده‌كه‌ین سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌زوویى رۆژى هه‌ڵبژاردن دیارى بكات، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه یاسایی و ده‌ستوورییه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌و دام و ده‌زگاكانى هه‌رێمى تێكه‌وتووه كۆتایى بێت.
زیاد جه‌بار وتى: ده‌رباره‌ى پرسى پێكهاته‌كان پێشتریش قسه‌مان له‌سه‌رئه‌وه‌كردووه، كه پێكهاته پێویسته نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى خۆیان بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى پێكهاته‌ى لێیه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى بكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تییان هه‌بێت، به‌داخه‌وه له رابردوودا خۆمان نه‌مانتوانى ئه‌مه‌بكه‌ین، بۆیه په‌نامان برده به‌رسكاڵایه‌ك، پێكهاته حه‌ڵكى ره‌سه‌نى كوردستانن، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆتاشیان نه‌بێت من دڵنیام بۆداهاتوو ئه‌وان به‌شدارى ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا. ده‌توانن به‌جیا یان له‌رێى هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى بكه‌ن.
وتیشى: له‌رابردوودا ئه‌وه‌مان بۆده‌ركه‌وت له یه‌ك بازنه‌ییدا هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان نوێنه‌رایه‌تى شاره‌كان رابگرێت، بۆداهاتوو ده‌بێت ئه‌م هاوسه‌نگییه بپارێزین.
روونیشیكرده‌وه، پێكهاته ده‌توانن به‌حزبى سیاسى خۆیان به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن، ده‌توانن بچنه لیستى حزبه‌كانى تر یان به‌سه‌ربه‌خۆ لیستیان هه‌بێت وه‌كو حزبیش ده‌توانن هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانى تر بكه‌ن.