سەرۆکی ئێران بۆ بایدن: نابینە دیلی ئێوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران وەڵامی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و وتی، “43 ساڵ پێش ئێستا ئێران ئازادبوو و جارێکی دیکە دیلناکرێتەوە”.

ئیبراهیم رەئیسی لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا پێشتر و ئێستاش ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە هەڵگیرسانی جەنگ و خوێنڕێژی”.

وتیشی، “ئەمڕۆ ئەمریکا هێمای خۆبەزلزانین و لوتبەرزییە و بەدەردی ئیمام خومەینی ڕەحمەتی دەیوت شەیتانە مەزنەکەیە، هەر ئەوە میللەتانی جیهان لەناودەبات لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆی”.

ئەم قسانەی ئیبراهیم ڕەئیسی لەکاتێکدایە پێشتر جۆ بایدن لە کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەکرد، “خەمتان نەبێت ئێمە ئێران ئازاد دەکەین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا