پۆڵەتیك پرێس
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت “جارێكی دیكە شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچنەوە بەغدا و بەمزوانە دەگەینە ڕێككەوتن”.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه 2021 ده‌گه‌نه رێککه‌وتن، به‌وه‌ش له‌ماوەی هەفتەیەکی دیکه‌دا پرۆژه یاسای بودجه په‌سنددەکرێت.
لەبارەی ئەو كەسانەش كە هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێریان ئەنجامداوە باسی لەوەكردووە، ئه‌و لایه‌ن و گروپانه‌ی هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامدا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بوون و به‌توندی سزا ده‌درێن زانیاری تەواویش له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌ر ده‌سته‌و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێنه‌وه.
گفتوگۆكانی هەولێرو بەغداش، لەسەر پشكی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجە بەردەوامە، تائێستا لەو بارەوە چەندین كۆبوونەوە كراوە، بەڵام نەگەیشتوون بەئەنجامی كۆتایی.