بەعسییەکان هەوڵ بۆ گەڕانەوە دەدەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەغد سەدام حسێن کچی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق و ڕژێمی بەعس ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

بەگوێرەی قسەی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، “ڕەغد سەدام حسێن کار بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی بەعسییەکان دەکات”.

دەشڵێت، “ڕەغد بانگەشە بۆ شکستخواردوویی سیستمی سیاسی عێراق دەکات و پێیوایە سیستمی سیاسی عێراق بەتەواوەتی ئیفلیج بووە و پێویستی بە گۆڕانکارییە”.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، “لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیدا ڕەغد ئامادەکاری دەکات تا وەک بەعسییەکان بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا