کامالا هاریس لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، رووسیای بە هۆکاری مردنی ناڤالنی تۆمەتبارکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی ئەمریکا، رووسیا بەهۆکاری مردنی ئەلێکسی ناڤالنی، چالاکوان و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسی دەزانێت کە رۆژی هەینی لە زیندان کۆچی دوایی کرد.

رۆژی هەینی 16ـی شووباتی 2024، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکیدا لەبەردەم ئامادەبووانی کۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش ووتی “ئەوان [رووسیا] هەر چیرۆکێک درووست بکەن گرنگ نییە، چونکە ئەوە روونە کە رووسیا بەرپرسە ” لە مردنی ئەلێکسی ناڤالنی. وتیشی، “ئیدارەی جۆو باین لە داهاتوویەکی نزیکدا وەڵامی توندتری دەبێت.

کامالا هاریس دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە درووستی هەواڵەکە دەکۆڵێتەوە و لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی، دەبێتە “ئاماژەیەکی دیکەی توندوتیژیی پووتن”.

ئەلێکسی ناڤانلی، سیاسەتمەدار و ئۆپۆزسیۆنێکی سەرسەختی پووتن بوو کە رۆژی هەینی لەو زیندانەی تێیدا بەندکرابوو، گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرانی زیندانەکە لەبارەی هۆکاری مردنەکەی ئەوەیان بە میدیاکان ووت، “ناڤالنی پاش ئەوەی ماوەیەک پیاسەی کردووە، هەستی بە شەکەتی و ماندوویی کردووە و پاش ماوەیەک لە هۆشخۆیچووە و گیانی لەدەستداوە”.

چاوەکان لەسەر کاردانەوەی ئەمریکان لەبارەی مردنی ناڤالنی. بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ئیدارەی جۆو بایدن گرنگییەکی زۆری داوە بە تەندرووستیی بەرهەڵستکارە دێرینەکەی ڤلادیمیر پووتن و بە ووتەی سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی لە ساڵی 2021، “بە ئاشکرا بە پووتنم ووت ئەگەر ناڤالنی لەژێر دەسەڵاتی رووسیا بمرێت، دەرئەنجامەکان لەسەر رووسیا قورس دەبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا