پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە شەڕێکدا لە باکوری عێراق چوار سەربازی تورک کوژراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی سنووری ئۆپەراسیۆنی چنگ- قفڵ ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ سەربازی تورکیا کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەوەش هاتووە، دواتر یەکێکی دیکە لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە چوار سەرباز.
ڕۆژی 18ی نیسانی ڕابردوو تورکیا لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و باسیان لە هەرێمی کوردستان دەستی بە ئۆپەراسیۆنی چنگ – قفڵ کرد دژی پارتی کرێکارانی کوردستان.