پەیامێكی گرنگ ئاڕاستەی وەرگیراوانی ئەمساڵی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی ڕایگەیاند، داوا لەسەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى 2021-2022 دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوەو داوایان لێدەکات، سەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (2021-2022) دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتەکەماندایە، تاکو ئێستا کەمتر لە (%50)ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراواى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردوە.

ئاماژە بەوەش دەدات، ەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا