قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن باس لە رەوەندی کوردی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باسی گرنگیدان بە رەوەندی کوردی لە بەریتانیا.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد کە وەک کوردێک توانیویەتی بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی لە بەریتانیا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و تا ئەو ئاستەی ببێتە پارێزگار، هیواشی خواست لە داهاتوودا سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست بهێنێت.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی گرنگیدان بە رەوەندی کوردی کرا لە بەریتانیا. قوباد تاڵەبانی تاڵەبانی داوایکرد زەمینەیەک دروست بکرێت بۆ پشتگیریکردنی کەسانی بەهرەمەندی کورد لەو وڵاتە، لەوانە هونەرمەند و وەرزشوان و کەسانی ئاکادیمی، بۆ ئەوەی پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن تا هەم خزمەتی ئەو وڵاتە بکەن و هەم خزمەتی زیاتری رەوەندی کوردیش بکەن. ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەرجۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەک لەوبارەیەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی زیاتر کرا لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی کە پێویستیان بە رەخساندنی هەلی کاری زیاتر هەیە بۆ گەنجان، هاوڕابوون کە پێویستە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا هاوکار بن  بۆ گەشەپێدانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا