ئاسایشی دهۆک: دوو کەس لەسەر دۆلاری ساختە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی دهۆک دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە “دراوی دۆلاری ساختەیان بۆ قومارکردن بەکارهێنابوو”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ئاشکرایکرد، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی لەبارەی بوونی بڕێک دۆلاری ساختە لەلایەن چەند کەسانێکەوە و بەکارهێنانیان لە قومارکردندا، تیمەکانی بەشی ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیان دوو کەس لەسەر ئەو بابەتە دەستگیربکەن و بڕی 5 هەزار دۆلاری ئەمریکیی ساختەش دەستبەسەردا بگرن.
ئاسایشی دهۆک راشیگەیاند، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران درووستکراوە و هەردوو تۆمەتبار بەپێی مادەی 281ـی یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە ساختەکردنی پارە، راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا