لابردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی گەڕەكەكان رەتدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبرایەتی گشتی كارەبای سلیچمانی لەبارەی لابردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی گەڕەكەكان روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت “تا كارەبا نەكرێتە 24 كاتژمێر مۆلیدەكان لانابرێن و دەمێنن”.

وەزارەتی کارەبا نزیکەی ساڵێکە دەستی کردووە بە بەستنی پێوەری زیرەک، تا ئێستاش زیاتر لە 800 ھەزار پێوەر بەستراوە، بە تەواوبونی پرۆژەی پێوەری زیرەك دەنگۆی هەڵگرتنی مۆڵیدەی كارەبای گەِەكەكان هەیە.

لەوبارەیەوە سیروان محه‌مه‌د، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “لابردنی مۆلیدەكان تەنها دەنگۆیە، لابردنی مۆلیدەكان بڕیارێكە پەیوەندی بە باش بوونی دۆخی كارەباوە هەیە، واتا هەتا كارەبا نەبێتە 24 كاتژمێر لە رۆژێكدا مۆلیدە دەمێنێت”.

وتیشی”حكومەت بۆیە ئەو پارە زۆرەی لە پرۆژەی پێوەری زیرەك خەرج كردووە بەمەبەستی باش بوونی دۆخی كارەبایە، بەڵام تا 100% دڵنیا نەبین لە باش بوونی دۆخی كارەبا مۆلیدەی گەڕەكەكان دەمێنن و لانابرێن”.

بەگوێرەی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 550 مۆلیدەی كارەبا لە گەڕەكەكان بونیان هەیە و لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی كاریان پێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا