وەزارەتی تەندروستی فرۆشتنی نەخۆشخانەیەک رەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ نەخۆشخانەیەک لە هەرێمی کوردستان نەفرۆشراوە و ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە دورە لە راستییەوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ نەخۆشخانەیەک نەک لە هەولێر، بگرە لە هەمو هەرێمی کوردستان نەفرۆشراوە، هەواڵی فرۆشتنی نەخۆشخانە ڕەت دەکەنەوە و دورە لە ڕاستییەوە.

لە ماوەی رابردو نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی بڵاوبوەوە و تێیدا هاتبو، پڕۆژەی نەخۆشخانەی 330 قەرەوێڵەیی پارێزگای هەولێر بدرێت بە کۆمپانیای ماجیک پاوەر بە شێوەی وەبەرهێنان، کۆمپانیاکەش ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەکە خەرجکراوە بیگەرێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا