سەرۆکی وڵاتێک دەبێتە خەلیفەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی ڕایگەیاند، سەرۆکی وڵاتی ئیندۆنیسیا دەبێتە خەلیفەی تەریقەتەکەی.

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی لە جیهان رایگەیاند، وڵاتی ئیندونیسیا كە گەورەترین وڵاتی ئیسلامیە لە جیهاندا و ژمارەی دانیشتوانەكەی 250 ملیۆن كەسە دێنە سەر رێبازی تەریقەتی قادری.

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە مەراسیمێكدا لە بارەگای سەرۆكایەتی تەریقەتی كەسنەزانی لە سلێمانی كە بە چەژنی روحەكان ناو دەبرێت ئاماژەی بەوەدا، سەرۆكی ئیندونیسیا و خەڵكی ئیندونیسیا نوێنەری خۆیانیان ناردوە بۆ لامان، بۆ ئەوەی بێنە سەر ڕێبازی تەریقەتی قادری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا