ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی بەهانای جوتیارانەوە دەچیت

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و داوا دەکات ڕێگری نەکرێت لە ئەو بەرهەمانەی کە جوتیاران لەناوخۆدا بەرهەمیدەهێنن.

وەسفی خلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای چەند روژیک خاڵە پشکنینەکانی حکومەتی فدراڵی ڕیگریان کرد لە هەناردە کردنی بەڕوبومەکشتوکاڵییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان چەند ڕیکخراوێکی کشتوکاڵی و چەندین جوتیار پەیوەندیان کرد بە ژووری بازرگانی بۆ چارە سەری كێشەكەیان.

راشیگەیاند، نوسراویکمان ئاراستەی سەروکی یەکیتی ژوورە بازرگانیەکانی عیراق و سەروکی ژوورەبازرگانیەکانی سەرجەم پاریزگاکانی عیراق و پەرلەمانی عیراق و کوردستان کرد تیدا مەترسی ئەم کارەمان خستە ڕو کە جگە لەوەی زەرەریکی گەورە بە جوتیارانی کوردستان ئەگەیەنێت هاوكات دەبیتە هوی دروست بوونی مەترسی لەسەر یەک پارچەیی خاکی عیراق و سەروەریەکەی و لە هەمانکات داوامانکرد ئەم ڕیگریە لابەرن و ڕیگە بدەن بە بەرهەمی جوتیارنی کوردستان بچیت بۆ خوارو و ناوراستی عیراق.

دەشڵێت، نوسینگەی پەرلەمانی عیراق لە سلیمانی هات بەدەم داوای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی و داوای کوبونەیەکی بەپەلەی کردووە لەگەڵ نوینەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی نوینەری جوتیارانی پاریزگای سلیمانی بە هەموو بەشەکانی یەکیتی جوتیاران ،کومەڵەی گەشەپیدانی خانوی پلاستیکی ، کومەڵەی کیڵگە پەلەوەریەکان بڕیاردراوە رۆژی سێشەممە 25ی ئایار ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت بۆچارەسەركردنی كێشەی جوتیاران.

ئەوەش ڕوندەکاتەوە هەندی لایەنی حکومەتی فدراڵ ناوە ناوە ڕیگڕی دروست ئەكەن لە بەردەم هەناردە کرنی بەرهەمی جوتیانی کوردستان بە بیانوی نابەجێ، کەتا ئێستاش لەڕێی خاڵە پشکنینەکانی بانی مەقان ڕیگری دەکری لە هەناردە کردنی بەرهەمی کیڵگەپەلەوەریەکانی پاریزگای سلیمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا