حەمید بەدرخان ، یا ئیندیانا جۆنس ، نەخشەی کوردستانی گەورەیان چۆن گەیاندە سەرۆک مام جەلال؟

شانازییەکانی ئەکادیمیای بەدرخان گەلەک زۆرن …
مێژوو شاهیدە، چۆن ئەو نەخشە عوسمانلییەمان دەستکەوت …
حەمید بەدرخان :شانازییەکی مێژوویی گەورەم تۆمارکرد …
لە رۆژی مورافەعە مێژووییەکی سەرۆک مام جەلال
من نەخشە مێژووییە عوسمانییەکەمدا بە سەرۆک مام جەلال …

ئەو ڕۆژە مێژوویەی مام جەلال عێراقیەکانی تووشی شۆک کرد بەنیشاندانی نەخشەی هەموو کوردستان لە سەردەمی
عوسمانیەکان کەسنوری هەموو کوردستانی تێدا دیاری کراوە بەکەرکویشەوە ئەم نەخشە بۆ سەردەمی دەسەلاتی عەبدول حەمیدی دووەم دەگەڕێتەوە.

مام جەلال تاڵەبانی لە ٩ی شوباتی ٢٠٠٤ بۆیەکەمجار لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی حوكم کە ئەوکات عێراق لەرێگای ئەو ئەنجومەنەوە بەڕێوەدەبرا، نەخشەیەکی گەورەی هەرچوار پارچەی کوردستان کە هی سەردەمی عوسمانیەکان بوو بەرزکردەوەو تیایدا ئەوەی سەلماند کە ناوچەکانی سنوری ماددەی ١٤٠ سەر بە باشوری کوردستانن، ئەوەش بوو بە بەڵگەیەکی مێژووی گەورە بۆ کورد.

ئەو کەسانەی کە هاوکاربوون بۆ ئەوەی نەخشەکە بگات بە دەستی مام جەلال، دوانیان له‌ ژیاندا نه‌ماون و یەکێکیشان هێشتا لە ژیاندایه‌.چیڕۆکی هەڵگرتن و شاردنەوەی نەخشەکە زیاتر لە ١٠٠ ساڵ بووە لە شاری موسڵ لەلایەن کەسێکی عەرەبه‌وه‌، دواتریش ده‌گه‌یەنرێته‌ دەستی مام جەلال.

حەمید بەدرخان كه‌سایه‌تییه‌كی كورده‌، ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ نەخشەکەو ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ نه‌خشه‌كه‌ی لابووه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ لای مام جه‌لال، ئه‌ویش نەخشەكه‌ی وەک گەورەترین خەڵات پێشكه‌شی مام جه‌لال كردبوو.

حەمید بەدرخان، سەرۆکی دامەزراوەی بەدرخان کە ئیستا لە ئەڵمانیا ده‌ژی، نەخشەکەی گەیاندە دەستی مام جەلال، ئه‌و بۆ دواڕۆژ دەڵێت “لەساڵی ٢٠٠٣ دوای روخانی رژێمی بەعس بۆیەکەمجار سەردانی شاری موسڵم کرد، بۆ لای برایەكم کە لە ساڵی ١٩٦٧وه‌ لەوێ نیشتەجێبوون، لە جەژنی رەمەزانی هەمان ساڵدا، لە ماڵی برا گەورەکەم بەناوی فارس ئەبوبەکرد له‌ ساڵی 2003، دانیشتبووین کەسیک هات بۆ جەژنانە کە عەرەب بوو به‌ ناوی (ئه‌بو عەمار)، وتی من نەخشەیەکی سەردەمی عوسمانیەکانمان لایە کە لەکۆنەوە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لای بنەماڵەكه‌ی ئێمەیە بەناوی بنەماڵەی (المعماری) لە شاری موسڵ هەڵگیراوە”.

حەمید بەدرخان دەڵێت “قسەکانی سەرنجیان راکێشام و بیرم بۆ لەوە کردەوە کە ئەبێت نەخشەکە چی بێت و چۆنبێت، پرسیارم لێكرد و ئه‌ویش وتی نەخشەکە هی عوسمانلیە، رەنگە بۆ کورد گرنگ بێت، چونکە باسی کوردستان و سنورەکەی دەکات و ئەگەر بۆ ئێوە باشبێت کە کاری رۆژنامەنووسی و چاپ دەکەن پێشکەشتان بێت”.

دەشڵێت “پێموت نەخشەکە چۆن ببینین؟، کاتژمێر 2:00ی هەمان رۆژ نەخشەکەی هێنا و لەناو تورەکەیەکی کۆنی سەردەمی عومسانی بوو، جوان پێچرابوو”.

بەدەرخان باس له‌وه‌ده‌كات: کاتێك ئەبو عیماد نەخشەکەی هێنا، کردمانەوە نەخشەکە لە پێستەی ئاژەڵ دروستکرابوو و پێکهاتبوو لە ١٦ پارچەی جیا جیا به‌ درێژی مەترێک و بەرزیی ٧٠ سانتیمەتر، لە چاپخانەی ئەمریکا لە لوبنان چاپکرابوو، مێژووکەی لەسەری نوسراوە ١٨٩٧ چاپکراوە، ئەوەش سەرنجی راکێشام، چونکە نەخشەکە زۆر جوان سنوری باشوری کوردستانی دیاریکردبوو”.

وه‌ك بەدرخان ده‌ڵێت سەری دەسوڕمێت، بەڵام نایەوێت وا نیشانی بدات کە ئەوە بۆ کورد گرنگە، نەوەک ئه‌بو عیماد پەشیمان بێتەوە، بۆیە دەڵێت: “بەسادەیی پێموت ئەوە شتێکی باشە، نەخشەی وامان زۆر هەیە، بەڵام ئەوە رەنگەکەی جوانە تۆخە و رەنگاو رەنگە، ئەویش وتی پێشکەشت بێت، منیش بۆ بەیانییه‌كه‌ی زوو لەگەڵ خۆمم هێنایەوە بۆ هەولێر، هاتمە سلێمانی و نیشانی هەریەک لە فەرید ئەسەسەرد و جەمال عەبدولم-دا کە ئەوە نەخشە گرنگەم دەستکەوتووە”.

ئەوەی بۆ حەمید بەدرخان گرنگبوو، ئەوکات بتوانێت مام جەلال ببینێت و نەخشەکەی نیشان بدات، بۆیە حەمید بەدرخان دەچێتە نوسینگەی مام جەلال، بەدرخان دەڵێت “ئەوکات ئاراسی شێخ جەنگی کە سکرتێری سەرۆک مام جەلال بوو، نەخشەکەم نیشاندا و وتی نەخشەکە زۆر گرنگە، بەبی وەستان بڕۆ لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێک کەسەکە بێنە بۆ ئێرە با بیبه‌ین و گفتوگۆی لەگەڵ بکەین، بەڵام من بە ته‌کسی گەڕامەوەو چووم بۆ لای ئه‌بو عیماد و پێموت نوسینەری مام جەلال زۆر سوپاسیان کردووی و دەیانەوێت سوپاست بکەن و بتبینن، بەڵام ئەو بەهۆی بارودۆخی ئەوکاتی عێراق دەترسا، بەڵام زۆر دڵخۆشبوو ئامادەیی هاتنی بۆ سلێمانی دەربڕی، گەڕاینەوە بۆ سلێمانی و لە نوسینگەی سەرۆک مام جەلال، جگە لە پێشوازی و سوپاسکردنی، بڕی 10 هەزار دۆلاریان پێیدا وەک خەڵات بۆ نەخشەکە و کڵاشێکیشمان وەک یادگاری پێیدا”.

نەخشەکە دەگات بە دەستی مام جەلال و سەرسوڕمانی خۆی دەردەبرێت و بە کارێکی گرنگ و گەورە وەسفی دەکات، حەمید بەدرخان دەڵێت “مام جەلال لەبەرامبەر کارەکەی ئێمە ئەوکاتە کۆمپیوتەرێک و پرێنتەرێک و فلاشێکی و چەند کەلوپەلێکی دا بە دەزگای بەدرخان بۆ چاپ، چونکە ئێمە ئامادەنەبووین هیچ هاوکارییەکی ماددی لە مام جەلال وەربگرین، جگە لەوەی سوپاس و دەستخۆشی زۆری کرد بۆ ئەو کارە گرنگەی کە کردومانە”.

مام جەلال نەخشەکە وەردەگرێت و دەڵێت ئەوە بەڵگەیەکی بەهێزە کە ناوچە کوردستانییەکان دەسه‌لمێنێت و دەبێت هەموو جیهان نەخشەکە ببینێت، بۆیە لە رۆژی ٩ شوباتی ساڵی ٢٠٠٣ لە دانیشتنی ئەنجومەنی حوكم نەخشەکەی بەرزکردەوەو جگە لەوەی کوردستانیبوونی کەرکوک و شه‌نگال و خانەقین و ناوچەکانی تری وەک کوردستانی ناساند، سنوری هەرسێ پارچەکەی تری کوردستانیشی دیاریکردوەو بەپێی نەخشەکە سنورەکان دیاریکراون، لە نەخشەکەدا بەوردی سەرجەم شوێنەکان دیاریدەکات و تیایدا رونکراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٩ شوباتی ٢٠١٩، ١٥ ساڵ بەسەر بەرزکردنەوەی نەخشەکەدا تێپه‌ڕده‌بێت، کە مام جەلال لە کۆبوونەوەکەی ئەو ئەنجومەنەدا چەند دۆکیۆمێنتێکی سەردەمی عوسمانییەکانی خستە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەنی حوکم کە سەلمێنەری ئەو راستیەن کەرکوک شارێکی کوردستانییە و سنووری عێراق لە حەمرین تێناپەڕێت.

حەمید بەدرخان ، یا ئیندیانا جۆنس ، نەخشەی کوردستانی گەورەییان چۆن گەیاندە سەرۆک مام جەلال …

کاری ڕۆژنامەوانیی کارێکی پڕمەترسیی لە سەروبەندی ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەساتەوەختی پڕمەترسی دروست بوونی دەيان گروپی تيرۆرستیی پەلاماردان و تاڵانکردنی بانکەکانی عێراق و دام دەزگاکانی ئەوکات لەلايەن خەڵکی نابەرپرسی ئەوکات و بوون بە مليۆنێر … بۆ ئەوانەی ئەمڕۆ لەناو ئەو هەموو ئاشوب و هەڵايە !
جياوازی بیروبۆچوونێک وەک (ئیندیانا جۆنس)گەريدەو شوناس و سنوری راستەقينەی کوردستانی گەورەی بیرهێنامەوە ، کە چۆن (حەميد ئەبوبەکر بەدرخان) بەرپرسیی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و کەلتور پاڵەوانێک بۆ نەوەی ئێستاو داهاتوو وەکو کارێک کە بۆ مێژوو جێگای شانازیبێت …

حەمید بەدرخان جگەلە وەی سەرۆکی دەزگای دەمەزراوەیی بەدرخانە.دوای ئازادکردنی شاری موسڵ ساڵی ۲٠٠۳ لەجەژنی رەمەزان وەک سەردانێکی کۆمەڵايەتی بۆميوانی دەچێتە ماڵی برايەکەی بەناوی
(فارس ئەبوبەکر)دانيشتووی شاری موسڵە ،وەک کەلتوری ناوچەکە کەسێکی دراوسێان بەناوی (ئەبو عیماد)وەک جەژنە پيرۆزە سەردانيان دەکات و بەخێرهاتنی حميد بەدرخان دەکات و دەزانێ کوردە و برای فارسە ئەو بەناوی بنەماڵەکەيانەوە کە لە (عەشیرەتی المعماری)ین و یەکڕاست بە حەمید بەدرخان دەڵێت ؛ ئامانەتێکی کوردان لای ئێمەیە سەد ساڵە پاراستوومانە، تۆش جێگای متمانەمان دەبیت ، هەمان ڕۆژ کاتژمێر دووی دوای نيوەرۆ نەخشەی کوردستانی گەورە ، کە لە چاپخانەکانی ئەمریکا لە لوبنان لە ساڵی 1897زاینیی چاپکراوە لە سەر پێستی ئاژەڵ دەهێنێت بۆ بەدرخان و
نەخشەکە لە ۱٦ پارچەی وەکو قەبارەی A4 جياوازو هەر يەکەيان درێژی مەتر زیاتر و پانییەکەشیی حەفتا سانتیمەتر زیاتربوو ،
بەدرخان گەوهەرەکەی خۆی دەست کەوت و ڕۆژی دواتر خۆی گەياندە نوسينگەی هەڤاڵ مام جەلال چاوی بە بەڕێز ئاراس شێخ جەنگی کەوت و نەخشە مێژوويیەکەی پێدا ئەوەبوو لە ڕۆژی ۹ی شوبا 2004کە بە ڕۆژی مورافەعە مێژووییەکەی ، سەرۆک مام جەلال ناو دەبرێت وەکو مێژوویەکی چەسپیوو و ئەمانەتێک بە ئەنجومەنی حوکم لە عیراق نيشانداو سنوری ناوچە دابڕێنراوەکانی باشوور وەک بەڵگە خستە روو بە سێ پارچەکەی دیکەی کوردستانيشەوە.
بەندەبەشێک لە فيلمێکی دۆکۆمێنتاری ئەم بابەتەم لەگەڵ بەدرخان دروست کرد بە ناوی (ژيانێکی تاريک) ،لە ساڵی ۲٠۱۲ …

گەورەیی و گەوهەری ئەو کارە بۆ نەوەی داهاتوو و مێژووناسان و پاراستنیی دەستنووس و ئەرشیفخانەی کوردی و جیهان کارێکە هەرگیز بە سامانی دونیا بەراووردناکرێت بيرمان نەچێت گەرئيندياناجۆنس و پاڵەوانەکانی هۆڵيودخەياڵين و دروستکراوی چيرۆک نوسانن بەڵام پاڵەوانەکانی ئێمە راستەقينەن لە ئەرزی واقيع بۆ شوناسی کوردبوون دەجەنگن…چونکە ئەوەی لە نزیکەوە کارەکانی حەمید بەدرخان بزانێت و ئاشنایبێت، ئینجا لەو کەسە تێدەگا کە چەند خاکیانە مامەڵە دەکات و لە خۆبووردوانە کارەکانی دەکات و هەردەم دەڵێ ، ئەو کارە و سەدان کاری دیکەمان کردووە کە ئەمانە کار و ئەرکێکی ئەخلاقی بووە ،چونکە من خاک و نەتەوە و نیشتمانیی خۆمم خۆشدەوێت …

پڕۆژەی داهاتووشمان لە سەر هەمان بابەتە کە لەگەڵ حەمید بەدرخان ئەنجامی دەدەین …چونکە ئەو کارەی مشتێکە لە خەرمانی کارە جوانەکانی … تەمەن باقیبێت و لە بەرنامەمدایە کە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی
(ئیندیانا جۆنس /موسڵ)! کە حەمید بەدرخان رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت .

بەشدار هەژار

ئەڵمانیا ، 09/09/2022

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا