گوڵی راپەڕین هەڵمەکێشن

ڕاپەڕین دوای ٣٢ ساڵ به كورتی و پوختی ،،
سی ودووساڵ پێش ئێستا، (باوه رمان بو ئه گه ر دژی زولم به یه كه وه نه بین ئه وا له زینداندا یه كتری ده بینین )ڕادیۆیەك هەموومانی كۆكردبۆوه پەیامێك هەموو بۆی دەژییان بۆ بەڵێیەكتان میلەت
سەرودەستی بەرز دەكردوه؟
بۆ نەخێرتان گەل خۆی به كوشت دەدا، هەموومان ئێوەمان
خۆشدەویست و ئێوەش له لوتكەی شەهامەتا دەبینران
ناوماڵی كورد رێكتر، بەهێزتر بوو پرۆژەی
گەورەمان دەبیست و چاوەڕێ بووین
به هیواوه دەژیاین بێ پرته و بۆڵەوە
شاخێك له وره، جەنگەڵێ له ئازایەتی فیكرو سیاسەت
تەماشا دەكران گیرفانی گەل خاڵی هی ئێوه خاڵی تره
زۆر شتی تر…

ڕەشبین نییم بەڵام دوای ٣٢ساڵ خەرمانی ڕەنجی چەند ساڵه
بێ بەرەكەت دەرچوون، پڕه له بژارو نائومێدیی، دەسكەوتەكانی خۆتان دەڵێن له غەرغەرە نزیك بۆتەوه ڕاپرسیەكان پێماندەڵێن
نیوەی كورد پەشیمانه دەیەوێت بچێتەوه ژێر ئاڵایی بەغداد
ئێمەش ئەبینین كە سحری زۆر بەتاڵ كراوەتەوه
ئەم سی ودوو ساڵه ئاشەكەی زۆر میرپیاوی جوامێر
قژی زۆری له تەوارەكانی دروێنه كرد…
زۆری له هیچەوه كرد به شت زۆر شینیشی كرد به هیچ
هەزاران گەنج ئاواره كرد و ئاو بردنی…
سەركۆزەرەی ئەم باراشه(زەواو زادیی)باشی لێ پەیدا نەبوو؟
هەستی نەتەوەیی و وەتەن پەرستی لەڕولاواز بووە
دوای سی ودووساڵ ڕاپەڕین نه گوند له گوند ئەچێ و
نه شار له شار…

شارەكان بوونه توولەڕێ و توولەڕێ
كوێربوونەتەوه…كارەبا هەر چاوشاركێ ئەكاو
ئاو له تەنكیا پاشكەوت دەكەین و بانكەكان هەر كیسەی بەرباخەڵن
زۆنگی سەوزە و زەرد تۆختربۆتەوە، سنووری كوردستان/ كەركووك
له ئایندەی بێ ئایندەیماندا ئەخولێتەوه…
لە بەڵێندا دەوڵەمەندو له جێ بەجێكردندا كیسەڵ ئاسا
زۆر بڵێ و قیڕەقیڕ و موزایدەی ژێر بۆش
دوایی به پۆستی زل و پارە وپوول دەكرێت
دەمی كڵۆم دەدرێت… هەربۆیه سیاسییه پوولدارەكانمان به دیار كوردستانێكی هەژارو ڕەش و ڕووتی بێ دەسكەوتی ستراتیژی
له لێواری گلۆربوونەوه نزیك له خەرەندێكی هەزار به هەزاره
له نێوان بێهیواو پەشیمانبوونەوەی ئێستادا
گوێنەدان له ڕادیۆكان و سەیر نەكردنی تیڤیەكانە
ئێستا به بەڵێتان دەڵێن نەخێر به نەخێرتان دەڵێن بەڵێ!
گیرفانی گەل لەبەردەم هات و نەهاتی موچەدا
هێزو باوەڕی لێ بڕاوه، نەوت و جەوت ئەفرۆشین و بەڵام
سەوزه و میوەمان له مەرزەكانی وڵاتانی هاوسێوە
بۆ دێت… ژێرخانی ئابووری پایەكانی خۆبەڕێوەبەری دوای ٣٢ساڵ كامانەن؟
پێمانبێژن با كەمێ دڵخوش بین،
بەرزو پیرۆز بێت یادی ڕاپەڕین و شەهیدانی ڕێی ئازادیی..

سالاری بازیان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا