بانکی ناوەندی میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانکی ناوەندی دەڵێت، تێبینییان لەسەر میکانیزمی ئێستای فرۆشتنی دۆلار ھەیەو میکانیزمەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی دەگۆڕین.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بانکی ناوەندیی لە دۆخێکی دڵنیاییدایە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار و دووپاتیکردەوە کە یەدەگی پێویستیان ھەیە.

سەبارەت بە دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران، وتی، تێبینی زۆیان لە سیستمی ئێستای پارەدان بە گەشتیاران ھەیە، بەوپێیەی کە بەم سیستمە زەحمەتە گەشتیاریی ڕاستەقینە دۆلار بەدەستبھێنێت، ھەر بۆیە میکانیزمی نوێ لەو بارەیەوە جێبەجێدەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا