پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەبارەی جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێل ڕێنمایی بڵاودەکاتەوە و بڕیارەکە سێ سەرۆکایەتییەکە، وەزیر و پەرلەمانتارەکانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی جامەکانیان بەڕێژەی %50رەش دەکرێت دەبێت پێنج ملیۆن دینار بدەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی جامەکانیان بەڕێژەی %40رەش دەکەن پارەکەی دەگاتە سێ ملیۆن و 500 ھەزار دینار و رێژەی %30ش پارەکەی دەگاتە دوو ملیۆن و 500 ھەزار دینار.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە بۆماوەی یەک ساڵە و دواتر بەو مەرجەی بەهەمان شێوە پارە بدرێتەوە نوێدەکرێتەوە، هەروەها جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل ناگرێتەوە و نابێت ئاوێنەیش بێت، تاکسی و پاسی گواستنەوەی گشتی و بارهەڵگر نابێت جامیان ڕەش بکرێت، بەڵام پاسی گواستنەوەی 40 کەسی تایبەت بە کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەتوانرێت جامەکەی ڕەش بکرێت.
ڕوونیکردەوە، ئەم بڕیارە ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامەکانیان و وەزیر و بریکارەکان، ھەروەھا سەرۆکی دەستەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان و راوێژکاران دەگرێتەوە.