پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی 100دۆلار لەسەروو 156 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە6ی کانونی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 900 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەدات و ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، لەماوەی ڕابردووشدا ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینیش دەکرێت لە سەرەتای ساڵی نوێدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.