ئاسایشی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند، هێزەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی ورد بە بڕیاری دادوەر لە ڕۆژی 2_2_2024 توانیان بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لەنزیك ناحیەی (ژاراوە)ی ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( 1 )كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (26)لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە.

هێما بەوەشکراوە دەزگای ئاسایشی هەرێم لەپێناو دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری زیاتر هەوڵەكانی بەردەوامە لە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا