سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی فیلاند لە عێراق چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فیلاند لە عێراق کۆبووەوە و دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی غه‌ززه‌یان تاوتوێ کرد.

ئێواره‌ى رۆژی يه‌كشه‌ممه‌، 4ی شوباتی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئانو سارێلا، باڵيۆزى فينلاند له‌ عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينلاند له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها لەبارەی “دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا