مامۆستایانی ناڕازی خۆنیشاندانیان ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە.

رۆژی یەکشەممە (04-2-2024) مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم باڵەخانەی پەروەردەی گشتیی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن ماف و داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت؛ مامۆستایان باس لەوەدەکەن کە سەقفی داواکارییەکانیان گواستووەتەوە بۆ بەغدا و “لە رێگەی شکاتکردن لە حکومەتی هەرێم و بەغدا لە دادگای فیدراڵیی عێراق، دەمانەوێت مافەکانمان بۆ بگەڕێندرێتەوە”.

بەهەمانشێوەی مامۆستایان، نوێنەری بەشێک لە خانەنشینانی شارستانی ئامادەی خۆپشاندانەکە بوون و ئەوانیش داوادەکەن کە یاسای خانەنیشینی یەکخراوی ژمارە 9ـی ساڵی 2014ی عێراق کاری پێبکرێت.

یاسایەکە کە لە رێککەوتی 1-1-2014 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەرچووە باس لەوە دەکات کە دەبێت مووچەی خانەنشینی پلە بالاکان کەمبکرێتەوە و مووچەی خانەنشینە پلە نزمەکانیش زیاد بکرێت هەموو هاولاتییەکیش کە خانەنشین دەبێت مافی پارێزراو بێت.

داواکاری مامۆستایانی ناڕازیی خۆی لە چوار خاڵی سەرەکیدا دەبینێتەوە؛ دابەشكردنی مووچە لە کاتی خۆیدا و 30 رۆژ جارێک، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی، دامەزراندی مامۆستایانی وانەبێژ و گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان داواکاری سەرەکی مامۆستایانی ناڕازین بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

زیاتر لە 5 مانگە خوێندن لەبەشێک لە قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین راگیراوە، ئەمە لەکاتێکدایە وەرزی دووەمی خوێند لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکردووەتەوە؛ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی پێشتر بە نوسراوی فەرمی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادارکردەوە کە رۆژی 9ـی 1ـی 2024 دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەن و ساڵنامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا