حکومەتی هەرێم وەڵامی راوێژکارێکی سوودانی دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەرێگەی وتەبێژی حکومەتەوە وەڵامی راوێژکارێکی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، “دەسخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و 55 مادەی دەستووری دژی هەرێمی کوردستان پێشێلکراون”.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقلییەتە شۆفینییە پێداگری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن”.

دەقی پەیامەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاوێژکارێکی بەڕێز سودانی پەیامێکی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووەو دەڵیت ئێوە واز لە دیبلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچەبن!
‏‎ پرسیارەکە ئەمەیە،سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون ، بەڵام ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێم جوڵەی دیبلۆماسی هەبێت.
پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقلییەتە شۆفینییە پێداگری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
‏‎ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆک وەزیران سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم.
‏‎پێشەوا هەورامانی
‏‎وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا