پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆکی پێشووتری عێراق، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەو فەراغەی کە دروستبووە لەدوای کۆچی دوایی مام فەراغێکی گەورەیە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە و رەنگە هەرگیز پڕ نەکرێتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەبارەی دوایین یادگاری لەگەڵ مام جەلال راگەیاند، “دوایین یادگاریم چەند خولەکێک بوو پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، چووم بۆلای و منداڵەکانم برد و پێموت، هەموو شتێک بەدڵی خۆی دەبێت و خەمی نەبێت”.
لەبارەی رێبازەکەی مام جەلال، قوباد تاڵەبانی وتی: ماوەیەکی ویستووە تا هەموومان خۆمان بگرینەوە و ئەو فەراغەی کە دروستبووە لەدوای کۆچی دوایی مام فەراغێکی گەورەیە بە ئاسانی پڕ ناکرێتەوە و رەنگە هەرگیز پڕ نەکرێتەوە، پێموایە تا رادەیەک خۆمان گرتووەتەوە و نەمانهێشتووە حزبەکە تێکبدرێت و ببێت بە چەند کەرتێکەوە بۆیە ئەمە نیمچە سەرکەوتنێکە.
باسی لەوەش کرد، “بە پشتیوانی ئەم تێکۆشەرە بەڕێزانە و گەنجە خوێن گەرمەکان و کەسوکاری سەربەزی شەهیدان و بە پشتیوانی ئەندام و کادر و لایەنگرە دڵسۆزەکان، ئیش دەکەین بۆ جوانکردن و خزمەتکردنی کوردستان و راستکردنەوەی ئەو بارە لارەی هەموومان دەیبینین و تێبینیمان هەیە لەسەری”.