سەرۆک کۆماری عێراق پاڵپشتی فەڵەستین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری عێراق، ڕەتیدەکاتەوە بۆ ئاسایککردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەشداری کۆنفرانسی کردبێت.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ڕەتی دەکاتەوە وەک نوێنەرایەتی سارەکانی عێراق،بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆک هۆزەکانی عەرەب کردبێت لە شاری هەولێر، پشتیوانی خۆیشی بۆ گەلی فەڵەستین دوپات دەکاتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەسەر هەڵوێستی عێراق كردەوە، سەبارەت بە پرسی رەتكردنەوەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، داواشی کرد ڕێز لە ئیرادەی عێراقییەكان ‌و بڕیارە نیشتمانییە سەربەخۆكانیان بگیرێت .
ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەو كۆبونەوەیە هەوڵێكە بۆ تێكدانی بارودۆخی گشتی‌ و بەئامانجگرتنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و داواشدەكات ئەوانەی بەشداری بوون دووربكەونەوە لە بانگەشەكردن بۆ ئەو بۆچونانەی كە لەڕووی نیشتمانی‌ و یاساییەوە ڕەتكراوەن،جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە ھەڵوێستی عێراق نەگۆرە بۆ پاڵپشتیکردن لە پرسی فەڵەستیندا.

دوێنێ لە شاری هەولێر بەئامادە بونی ژمارەیەکی زۆرکەسایەتی عەرەب و سەرۆک عەشیرەت و کوڕی سەرۆکی پێشووتری ئیسرائیل، کۆنفڕانسێک ئەنجامدرا لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا