پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: یاداشتی لێك تێگەیشتنی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بانكی القرگاسی ئیسلامی واژۆكرا بۆ پێدانی قەرزی بانكی.
رۆژی دووشەمە، 19_9_2022 لە مەراسیمێكدا بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەئامادەبوونی نوێنەرایەتی بانكی القرگاسی ئیسلامی ، یاداشتی لێك تێگەیشتنی نێوان هەردوولا واژۆكرا، بەمەبەستی دەرفەتی قەرزی بانكی بۆ جوتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵی و فێتێرنەری.
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بێگەرد تاڵەبانی تیشكی خستە سەر چۆنیەتی سوودمەند بوونی بەشداربووان لەو بانكە بە هەماهەنكی لەگەل وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
ئەم دەرفەتە تایبەتە بە جوتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵی و فێتێرنەری.
ماوەی گەراندنەوەی قستەكە پێنج ساڵ دەخایەنێت.
لە پانرە ملیۆن تا وەكو سەد ملیۆن دینار بەپێی قەبارەی پڕۆژەكە دەتوانرێ داوابكرێ .