دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکانی تایبەت بەھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانی تایبەت بەھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ رۆژانی 27 و 28ی مانگی داھاتو دواخست.

رۆژی دوشه‌ممه‌، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كۆبوه‌وه‌و تێیدا بڕیاردانی لەسەر ئەو تانەو داوا یاساییانەی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەبون بۆ رۆژی 27 و28ی مانگی داهاتو دواخست.

13ی‌ ئه‌م مانگه‌، دانیشتنێکی تایبەتی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدراو سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری و شەعلان کەریمی کاندیدی حزبی تەقەدوم زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەسهێناو دەنگدان خرایە خولی دوەمەوە.

بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسی دەرەوەی پەرلەمان دانیشتنەکە هەڵگیراو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵنەبژێرا، هاوکات شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدوم لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر تۆمارکرا بەتۆمەتی “پشتیوانیکردن لەحیزبی بەعس”، هەروەها موحسین مەندەلاویش سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، لەسەر ئەوەی “پێشێلکاریی لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کردوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا