تەندروستی غەززە: ژمارەی قوربانیان بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە27ی کانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی قوربانییەکان لە کەرتی غەززە بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد،” ژمارەی قوربانییەکان لە کەرتی غەززە بەرزبووەتەوە و لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە تائیستا 26 هەزار و 257 کوژراون و 64 هەزار و 797 کەسیش برینداربوون.

ڕوونیکردەوە، تائێستا ژمارەیەکی زۆریش لەژێر داروپەرد و باڵەخانەکاندان، بەڵام لەلایەن ئیسرئیلەوە ڕێگا نادرێت تیمی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بۆ ڕزگارکردنیان بچنە شوێنەکان.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، کە قوربانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی کارەساتی مرۆیی و تەندروستی لە کەرتی غەززە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا