هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەنزین بەرزبووەوە و بڕی 50 دینار چووە سەر هەر لیترێک لە جۆرەکانی بەنزین، بەجۆرێک نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1000 دینار و موحەسەن گەیشتە 1125 دینار و سوپەریش بووە 1200 دینار.

لەوبارەیەوە وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “یەکێک لە هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی نرخەکەی لە ئێران و تورکیا”.

بەگوێرەی قسەکانی بەهمەن عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، “بەهۆی ڕاگرتنی ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەکرا کە لە جەژنی ڕەمەزانەوە ڕاگیراوە، بەنزین لە شاری سلێمانی کەمبووەتەوە و نرخەکەی گران بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کەمی بەرهەمی ناوخۆ کێشەیەکی دیکەیە بەتایبەت کە پێشتر بازرگانانی هەرێم بەنزینیان لە تورکیا و ئێران هاوردە دەکرد، بەڵام لە ئێستادا نرخی بەنزین لەو دوو وڵاتەش گرانبووە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا